دەربارەی ئێمە
ناوەندێکی تایبەتە بە دابینکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان، بەشێوازێکی زانستی و سەردەمیانە، کاردەکات و خزمەتگوزاری لە بواری دەستەبەرکردنی کار و بەرزکردنەوەی ئاست و توانستی کار خوازان پێشکەش دەکات لە ڕێکەوتی ٤/١١/٢٠٢٥ مۆڵەتی فەڕمی بە ژمارە ٦٢ لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێدراوە.
ناوەندێکی تایبەتە بە دابینکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان، بەشێوازێکی زانستی و سەردەمیانە، کاردەکات لەپێناو ئامانجەکەی، بە دیدگایەکی نوێ و پلانێکی وورد و مەودا درێژ، ئەرکی لە پێشینەی دۆزینەوەی دەرفەتی کارە بۆ کارخوازان، وەک نێوەند گیرێک کارخواز و خاوەن کار بەیەک دەگەیەنێت و پەیوەندی نێوانیان فراوان و بەهێز دەکات، بە شارەزایی و ئەزموونی دەیان ساڵەی هاوکاران لە بواری سەرچاوەمرۆییەکان، کەسانی گونجاو بۆ شوێنە شیاوەکان دەدۆزێتەوە، بەوردی کار لەسەر ئەوە دەکات لێهاتوویەکانی کارخوازەکان لەبەرچاوبگیرێت و بە هێندەی تواناکانی خۆیان کاریان بۆ دەستەبەر بکرێت.
تیمەکەمان
هێمن خۆفیا
بەڕێوەبەری گشتی
شادە فیکرەت
بەڕێوەبەری یاسایی
ساریڤان قادر
بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن
سانا جەبار
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان
ئارێز فەرهەنگ
نوێنەری جۆب سەنتەر لە وڵاتانی ئەوروپا
بۆچی ئێمە هەڵبژاردەی تۆین؟
بە شێوازێکی سەردەمیانە و ئاسان لە بەکارهێنان، بۆ کارخواز و خاوەنکار بەبێ بەرامبەر سێ خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەین و مافی هەردوولایەن پارێزراو دەبێت
دروستکردنی کارنامە
کارنامەیەکی سەردەمیانە بەشێوازی دیجیتاڵ دروست بکە و سەرجەم زانیارییەکانت پارێزراوە
ڕەخساندنی دەرفەتی کار
بەردەوام کارنامەکەت ئامادەیە و دامەزراوەکان پێشنازی کاری گونجاوت بۆ دەکەن
داکۆکی لە مافی کارخواز
پاش دەستەبەرکردنی هەر کارێک لەرێگای ئێمەوە، بەردەوام داکۆکی لە مافەکانی کارمەندان دەکەین
سوودەکانی دروستکردنی هەژمار
دروستکردنی هەژمار و دانانی کارنامەکەت هاوبەشیکردنە لەگەڵ پڕۆژەی جۆب سەنتەر
کارنامەی دیجیتاڵی
بەردەوام کارنامەکەت بەرچاو دەبێت و خاوەن کار دەتوانێت پێشنیازی کارت بۆ بنێرێت
کارنامەی ئامادەکراو
کارنامەکەت بەردەوام ئامادەیە و دەتوانیت لینکی کارنامەکەت بنێریت بۆ کاری دڵخوازی خۆت
چاپ کردنی کارنامە
دەتوانیت هارکاتێت بتەوێت کارنامەکەت چاپ بکەیت و بە دیزاینێکی شایستە پێشکەشی هەر کارێکی بکەیت کە دەتەوێت